یۆگا لە سەرووی وەرزشەوە؛ پراکتیزەکردنی هەماهەنگیی هزر و جەستەیە. بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەدا هەموو هەستەکانت سەرنجیان لەسەر هەناسەدان و جووڵە بێت، پێویستت بە شوێنێکی سەلامەت و ئامرازی ستاندارد دەبێت. کۆمەڵێک کەرستە وەکوو:
ئەم کەرستانە یارمەتیت دەدەن بێخەم لە خلیسکان یان برینداربوون، قووڵترین کشانی جەستەت ئەزموون بکەیت. کۆلێکشنی ئەسپۆر بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک کەرستە و ئامراز کە دۆستی جەستە و هەروەها ژینگە دۆستن، دەبێت بە هاوەڵی ساتە ئارامەکانت.
لە یۆگادا، پێویستە کەرستەکانت نەبەدی بن؛ واتە هێندە ئاسوودە و ستاندارد بن کە لە کاتی ڕاهێناندا هەرگیز هەست بە هەبوونیان نەکەیت و تەنیا تەرکیزت لەسەر جەستەی خۆت بێت. ماتەیەک کە لە ژێرتدا دەخلیسکێت یان خشتێک کە هاوسەنگی نییە، دەتوانێت تەواوی تەرکیزی ڕاهێنانەکەت لەناو ببات. لێرەدا چاو بە تایبەتمەندییەکانی ئەو کەرستانە دەخشێنی کە کوالیتیی ڕاهێنانەکەت گەرەنتی دەکەن:
یۆگا پرۆڤەی خۆڕاگری و میهرەبانییە لەگەڵ جەستەدا. هەبوونی کەرستە و پێداویستیی گونجاو دڵنیاتان دەکاتەوە کە لە هەر ساتێکی هەبوون لەسەر ماتەکە چێژ ببینن و خەمی سەلامەتی خۆتان نەبێت. کۆمەڵەی ئەسپۆر هەوڵی داوە کۆمەڵێک بەرهەم پێشکەش بکات کە بە کوالیتی و مانەوەی خۆیان، کەشێکی ئارام و پیشەیی بۆ ڕاهێنانە ڕۆژانەکانتان دابین بکات.
ئەسپۆر
کۆمپانیای ئەسپۆر لە ساڵی ١٩٩٦ بە بەرهەمهێنانی کەرستە و ئامێری ورزشی دەستی بە کار کرد؛ واتە ئەو کاتانەی وا وەرزش لە تورکیادا هێشتا چەمکێکی تازە بوو. ئێمە بە بڕوامەند بوون بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ پیشەسازیی وەرزش، یەکەم هەنگاوەکانمان لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی تایبەت هەڵگرتووە و بە درێژایی دەیان ساڵ، ئەزموون و تەکنەلۆژیامان لە تەنیشت یەکەوە دا نا تاوەکوو ئەمڕۆ یەکێک لە جێیمتمانەترین مەجمووعەکانی وەرزشیی وڵات بین. بە ئەزموونی پتر لە پەنجا ساڵ و نزیکەی ٣٠٠ بریکاری چالاک لە سەرانسەری تورکیا و هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ قوتابخانەکان و دامەزراوە حکومییەکان و یانە پڕۆفیشناڵەکان، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی کۆمەڵێک ئامێری و جلوبەرگی وەرزشی تەواو بۆ هەموو بەشەکان دابین بکات.
ئەم ڕێگایە تا ئەمڕۆش بە گەشەکردنی بەردەوام درێژەی هەبووە، ئێستا ئەسپۆر وەک دابینکەری فەرمی بۆ فیدراسیۆنەکان و یانە پیشەگەرەکان و دەیان دامەزراوەی وەرزشی بەناوبانگ ناسراوە.
بە تیمێک کە پێکهاتووە لە ١٨٠ هێزی پسپۆڕ و لە پتر لە ٨٠٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی بەرهەمهێنان و ٦٥٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی ناوەوە و ١٥٠٠ مەتری چوارگۆشە ڕووبەری کراوە، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئامێرە وەرزشییەکان ستانداردە جیهانییەکان بەدی بهێنێت. سەنتەری سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سیرکێچی لە ئەستەنبوڵ و بە 10 فرۆشگای وردەفرۆشیی چالاک و فرۆشگایەکی ئۆنلاین، ڕووماڵێکی گشتگیری لە بازاڕی وەرزشی تورکیادا کردووە.
ئەو شتەی لە ساڵی ١٩٦٦ەوە دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ بووە بە پیشەسازییەکی داینامتک و بەرفراوان؛ پیشەسازییەک کە بە عەشق بۆ وەرزش، ڕێزگرتن لە کوالیتی و بەرپرسیارەتی لەبەرامبەر کۆمەڵگە، هەموو ڕۆژێک لە گەشەکردندایە. کۆمپانیای ئەسپۆر بە براندە متمانەپێکراوە جیهانییەکان، ئەزموونی نیو سەدە چالاکی و ئامانجێکی یەکگرتوو (خزمەت بە وەرزش و وەرزشوانانی وڵات) درێژە بە ڕێگەکەی خۆی دەدات؛ بە متمانە، پسپۆڕی و دڵێک بۆ جووڵە.