ئەسپۆر
لۆگۆ ئەسپۆر

ئەسپۆر

زانیاری پەیوەندی

ناونیشان
نووسینگەی سەرەکی
تورکیا، تورکیا، ئەستەنبوڵ، قەزای ئێسێنیورت، گەڕەکی نامیک کەمال، شەقامی ئۆکتای ڕەفعەت، ژمارە: ١٣، کۆدی زیپ ٣٤٥١٣
لقی سەرەکی
تورکیا، ئەستەنبوڵ، قەزای فاتح، سیرکێچی، گەڕەکی هۆبیار، شەقامی حەکیم چیکمازی، کۆدی زیپ ٣٤١١٢
ژمارە تەلەفۆنەکان
نووسینگەی سەرەکی
لقی سەرەکی

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

Imaginative view of a diverse collection of sports equipment
Studio photo of sports equipment suitable for catalog
Image of a complete collection of classic sports equipment
Studio photo of Fila sports shoe on a decorative column
Image of exhibition with various sports clothes and equipment
Image of signing agreement on CEO's desk
Capturing the moment of pride of the Turkish gymnastics team in Serbia
Official photo of Turkey national athletics team before competition travel
Minimal photo of Fila boots for advertising campaign
Combined view of different sports teams in the sound of club competitions
Precise arrangement of soccer, basketball, and baseball balls on a wooden surface
Full view of sports clothing display in store environment
Sport showcase with mannequins dressed in modern training clothes
Promotional view of Joma sports shoes with dynamic design

دەربارەی ئێمە

لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ؛ هەنگاوی قایم وبەردەوام لە ساڵی ١٩٦٦ەوە

کۆمپانیای ئەسپۆر لە ساڵی ١٩٩٦  بە بەرهەمهێنانی کەرستە و ئامێری ورزشی دەستی بە کار کرد؛ واتە ئەو کاتانەی وا وەرزش لە تورکیادا هێشتا چەمکێکی تازە بوو. ئێمە بە بڕوامەند بوون بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ پیشەسازیی وەرزش، یەکەم هەنگاوەکانمان لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی تایبەت هەڵگرتووە و بە درێژایی دەیان ساڵ، ئەزموون و تەکنەلۆژیامان لە تەنیشت یەکەوە دا نا تاوەکوو ئەمڕۆ یەکێک لە جێی‌متمانەترین مەجمووعەکانی وەرزشیی وڵات بین. بە ئەزموونی پتر لە پەنجا ساڵ و نزیکەی ٣٠٠ بریکاری چالاک لە سەرانسەری تورکیا و هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ قوتابخانەکان و دامەزراوە حکومییەکان و یانە پڕۆفیشناڵەکان، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی کۆمەڵێک ئامێری  و جلوبەرگی وەرزشی تەواو بۆ هەموو بەشەکان دابین بکات.

ڕێڕەوی گەشەکردنمان

  • ١٩٩٦: بە بەرهەمهێنانی ئامێری وەرزشی و دامەزراندنی براندی سپۆڕ دەستی بە کارەکانی کردووە.
  • بەرفراوانکردنی بەرهەمهێنان بۆ براندە جیهانییەکانی وەکوو Diadora، Kinetix، Pony، Kappa، Puma و Uhlsport.
  • ١٩٩٧: چوونە ناو بازاڕی جوملەفرۆشیی کەرستەی وەرزشی لە تورکیا. 
  • ٢٠٠٥: وەرگرتنی نوێنەرایەتی فەرمیی دابەشکردنی براندی Uhisport لە تورکیا؛ چوونە ناو بواری وەرزشە تیمییەکان بە شێوەیەکی جددی بەتایبەت فووتبۆڵ و دەستکێشی گوڵپارێز.
  • ٢٠٠٦: ناساندنی براندی ناوخۆیی Tryon و دەسپێکردی ئاوردەکردن و بەرهەمهێنانی ئامێری وەرزشی ـــ لە تۆپی فووتبۆڵ و تۆپی باسکە تا ئامێرەکانی لەشجوانی، مەلە، تێنس و پینگ پۆنگ. 
  • ٢٠٠٧: دەسپێکردنی یەکەم فرۆشگای تاکەکەسی بە براندی Adidas و فراوانبوونی خێرای تۆڕی فرۆشتن لە ئەستەنبوڵ.
  • ٢٠٠٩: وەرگرتنی نوێنەرایەتی فەرمی بۆ کۆمپانیای Kempa  کە براندی ژمارە یەکy تۆپی دەستی جیهانە.
  • ٢٠١٥ تا ٢٠١٧:  بەرفراوانکردنی فرۆشگاکانی لە ناوەندە بازرگانییە سەرەکییەکان و وەرگرتنی مۆڵەتی جیهانی بۆ پێڵاو و کەرستەی لاوەکی Uhlsport.
  • ٢٠١٨: دابینکەری فەرمی جلوبەرگی هەڵبژاردەکانی تۆپی دەستی نیشتمانی تورکیا بە مارکەی Kempa. 

ئەم ڕێگایە تا ئەمڕۆش بە گەشەکردنی بەردەوام درێژەی هەبووە، ئێستا ئەسپۆر وەک دابینکەری فەرمی بۆ فیدراسیۆنەکان و یانە پیشەگەرەکان و دەیان دامەزراوەی وەرزشی بەناوبانگ ناسراوە.

ژێرخان و توانای بەرهەمهێنان

بە تیمێک کە پێکهاتووە لە ١٨٠ هێزی پسپۆڕ و لە پتر لە ٨٠٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی بەرهەمهێنان و ٦٥٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی ناوەوە و ١٥٠٠ مەتری چوارگۆشە ڕووبەری کراوە، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئامێرە وەرزشییەکان ستانداردە جیهانییەکان  بەدی بهێنێت. سەنتەری سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سیرکێچی لە ئەستەنبوڵ و بە 10 فرۆشگای وردەفرۆشیی چالاک و فرۆشگایەکی ئۆنلاین، ڕووماڵێکی گشتگیری لە بازاڕی وەرزشی تورکیادا کردووە.

وتەی کۆتایی

ئەو شتەی لە ساڵی ١٩٦٦ەوە دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ بووە بە پیشەسازییەکی داینامتک و بەرفراوان؛ پیشەسازییەک کە بە عەشق بۆ وەرزش، ڕێزگرتن لە کوالیتی و بەرپرسیارەتی لەبەرامبەر کۆمەڵگە، هەموو ڕۆژێک لە گەشەکردندایە. کۆمپانیای ئەسپۆر بە براندە متمانەپێکراوە جیهانییەکان، ئەزموونی نیو سەدە چالاکی و ئامانجێکی یەکگرتوو (خزمەت بە وەرزش و وەرزشوانانی وڵات) درێژە بە ڕێگەکەی خۆی دەدات؛ بە متمانە، پسپۆڕی و دڵێک بۆ جووڵە. 

هاوبەشە بازرگانییەکان

شوێن

شوێن