کەرستە و ئامرازەکانی مەلە

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

کەرستەکانی مەلە بریتین لە چاویلکە، کڵاو، مایۆ و ئامرازی ڕاهێنان کە دەبن بە هۆی ئەوەی جووڵان لە ئاودا ئاسانتر، سەلامەتتر و وردتر بێت. هەڵبژاردنی کەرستەی ستاندارد دەبێت بە هۆی ئەوەی بینین باشتر بێت، جەستە باشتر لە ئاودا بجووڵێت و ڕاهێنانەکان بە کوالیتییەکی زۆرترەوە ئەنجام بدرێن.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

مەلە وەرزشێکە کە هەم یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی جەستە و هەم دەبێت بە هۆی ئارامیی زەین. هەڵبژاردنی کەرستەی گونجاو دەبێت بە هۆی جووڵەی ڕەوانتر لە ئاودا، بینینی  ڕوونتر لە ژێر ئاودا و سەلامەتی زۆرتر لە مەلەوانگە یان ئاوی ئازاد.ئەم کەرستانە بەڕواڵەت سادەن بەڵام هەر کامیان بۆ باشترکردنی خێرایی، تەرکیز و هاوسەنگی لە ئاودا دیزاین کراون. 

چاویلکەی مەلە

چاویلکەی مەلە  لە کاتی ڕاهێناندا چاو لە کۆلۆر یان خوێی ناو ئاوەکە دەپارێزێت و وا دەکات ڕوانینێکی وازحترمان هەبێت. مۆدێلە پڕۆفیشناڵەکان بە زۆری لێنزی دژە کڕان و فرەیمی سووک و پەتی سیلیکۆنیی ڕێکخراویان هەیە. 

  • لێنزی دژە هەڵم بۆ مەلەی درێژخایەن گونجاوە
  • مۆدێلی UV بۆ کەشی کراوە باشترین کاراییان هەیە

کڵاوی مەلە

کڵاوی مەلە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەرگریی سەر لە ئاودا کەمتر ببێتەوە و لە کاتی مەلەکردندا قژ ڕێگە لە جووڵە نەگرێت. کڵاوی سیلیکونی کلاسیکترین هەڵبژاردنن؛ بەرگەگرن، ئاو بە سەختیی لێیانەوە تێدەپەڕێتەوە و لەسەر سەر جێگیر دەمێننەوە. ئەو مۆدێلانەی وا لە قوماش دروست کراون بۆ ڕاهێنانی سووک گونجاون و هەستی ئاسوودەییەکی زۆرتر بە مەلەوان دەبەخشن.

مایۆی مەلە

مایۆ پێویستە سووک، نووساو بە جەستە و بەرگەگر بێت لە بەرامبەر کۆلۆر بۆ ئەوەی مەلەوان بتوانێت بە ئازادی بجووڵێت. مایۆی پڕۆفیشناڵ لە ڕیشاڵێک دروست کراوە کە خێرا وشک دەبنەوە و کشانیان هەیە و لە کاتی جووڵان شێوەی خۆیان دەپارێزن و ناگۆڕن. 

تەختەی مەلە

تەختە مەلە ئامرازێکی ڕاهێنانی بەناوبانگە بۆ بەهێزکردنی قاچەکان. مەلەوان بە گرتنی تەختە، تەرکیزی خۆی لەسەر دەستەکان لا دەبات و فوکس لەسەر جووڵەی قاچەکان دەکات. چونکە لە فۆمی EVA دروستکراوە لەسەر ئاو دەمێنێتەوە و نالەرێتەوە.

سنۆرکێلی مەلەکردن

سنۆرکێل تەرکیز لەسەر تەکنیکەکانی دەست و جەستە زیاد دەکات چونکە مەلەوان پێویستی بە سوڕاندنی سەری نییە بۆ هەناسەدان. مۆدێلە پیشەییەکان باندی قایم  و تیوبی چەماوەیان  هەیە بۆ ئەوەی ڕێگە بە ڕۆیشتنی  باشتری هەوا بدەن.

فینی مەلەکردن 

فینەکان بۆ زیادکردنی هێزی قاچەکان و فێربوونی لێدانی باشتربەکاردێت. درێژی فین دەستنیشانکەری خێرایی و بەرگرییە:

  • فینی کورت → خێرایی کەمتر، دروستکردنی هێزی زیاتر
  • فینی درێژ → خێرایی زیاتر، پەستانی کەمتر

گیرەی لووت و گوێ

ئەم کەرستانە بچووکن بەڵام زۆر بەسوودن؛ گیرەی پارێزەری گوێ ڕێگری دەکات لە چوونە ژوورەوەی ئاو بۆ گوێچکەکان، هەروەها کلیپی لووت گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە کۆنترۆڵکردنی زیاترە کاتێک لە ژێر ئاودان.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ئەسپۆر logo

دەربارەی بزنسەکە

ئەسپۆر

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: تورکیا، تورکیا، ئەستەنبوڵ، قەزای ئێسێنیورت، گەڕەکی نامیک کەمال، شەقامی ئۆکتای ڕەفعەت، ژمارە: ١٣، کۆدی زیپ ٣٤٥١٣
  • لقی سەرەکی: تورکیا، ئەستەنبوڵ، قەزای فاتح، سیرکێچی، گەڕەکی هۆبیار، شەقامی حەکیم چیکمازی، کۆدی زیپ ٣٤١١٢
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ؛ هەنگاوی قایم وبەردەوام لە ساڵی ١٩٦٦ەوە

کۆمپانیای ئەسپۆر لە ساڵی ١٩٩٦  بە بەرهەمهێنانی کەرستە و ئامێری ورزشی دەستی بە کار کرد؛ واتە ئەو کاتانەی وا وەرزش لە تورکیادا هێشتا چەمکێکی تازە بوو. ئێمە بە بڕوامەند بوون بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ پیشەسازیی وەرزش، یەکەم هەنگاوەکانمان لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی تایبەت هەڵگرتووە و بە درێژایی دەیان ساڵ، ئەزموون و تەکنەلۆژیامان لە تەنیشت یەکەوە دا نا تاوەکوو ئەمڕۆ یەکێک لە جێی‌متمانەترین مەجمووعەکانی وەرزشیی وڵات بین. بە ئەزموونی پتر لە پەنجا ساڵ و نزیکەی ٣٠٠ بریکاری چالاک لە سەرانسەری تورکیا و هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ قوتابخانەکان و دامەزراوە حکومییەکان و یانە پڕۆفیشناڵەکان، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی کۆمەڵێک ئامێری  و جلوبەرگی وەرزشی تەواو بۆ هەموو بەشەکان دابین بکات.

ڕێڕەوی گەشەکردنمان

  • ١٩٩٦: بە بەرهەمهێنانی ئامێری وەرزشی و دامەزراندنی براندی سپۆڕ دەستی بە کارەکانی کردووە.
  • بەرفراوانکردنی بەرهەمهێنان بۆ براندە جیهانییەکانی وەکوو Diadora، Kinetix، Pony، Kappa، Puma و Uhlsport.
  • ١٩٩٧: چوونە ناو بازاڕی جوملەفرۆشیی کەرستەی وەرزشی لە تورکیا. 
  • ٢٠٠٥: وەرگرتنی نوێنەرایەتی فەرمیی دابەشکردنی براندی Uhisport لە تورکیا؛ چوونە ناو بواری وەرزشە تیمییەکان بە شێوەیەکی جددی بەتایبەت فووتبۆڵ و دەستکێشی گوڵپارێز.
  • ٢٠٠٦: ناساندنی براندی ناوخۆیی Tryon و دەسپێکردی ئاوردەکردن و بەرهەمهێنانی ئامێری وەرزشی ـــ لە تۆپی فووتبۆڵ و تۆپی باسکە تا ئامێرەکانی لەشجوانی، مەلە، تێنس و پینگ پۆنگ. 
  • ٢٠٠٧: دەسپێکردنی یەکەم فرۆشگای تاکەکەسی بە براندی Adidas و فراوانبوونی خێرای تۆڕی فرۆشتن لە ئەستەنبوڵ.
  • ٢٠٠٩: وەرگرتنی نوێنەرایەتی فەرمی بۆ کۆمپانیای Kempa  کە براندی ژمارە یەکy تۆپی دەستی جیهانە.
  • ٢٠١٥ تا ٢٠١٧:  بەرفراوانکردنی فرۆشگاکانی لە ناوەندە بازرگانییە سەرەکییەکان و وەرگرتنی مۆڵەتی جیهانی بۆ پێڵاو و کەرستەی لاوەکی Uhlsport.
  • ٢٠١٨: دابینکەری فەرمی جلوبەرگی هەڵبژاردەکانی تۆپی دەستی نیشتمانی تورکیا بە مارکەی Kempa. 

ئەم ڕێگایە تا ئەمڕۆش بە گەشەکردنی بەردەوام درێژەی هەبووە، ئێستا ئەسپۆر وەک دابینکەری فەرمی بۆ فیدراسیۆنەکان و یانە پیشەگەرەکان و دەیان دامەزراوەی وەرزشی بەناوبانگ ناسراوە.

ژێرخان و توانای بەرهەمهێنان

بە تیمێک کە پێکهاتووە لە ١٨٠ هێزی پسپۆڕ و لە پتر لە ٨٠٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی بەرهەمهێنان و ٦٥٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی ناوەوە و ١٥٠٠ مەتری چوارگۆشە ڕووبەری کراوە، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئامێرە وەرزشییەکان ستانداردە جیهانییەکان  بەدی بهێنێت. سەنتەری سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سیرکێچی لە ئەستەنبوڵ و بە 10 فرۆشگای وردەفرۆشیی چالاک و فرۆشگایەکی ئۆنلاین، ڕووماڵێکی گشتگیری لە بازاڕی وەرزشی تورکیادا کردووە.

وتەی کۆتایی

ئەو شتەی لە ساڵی ١٩٦٦ەوە دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ بووە بە پیشەسازییەکی داینامتک و بەرفراوان؛ پیشەسازییەک کە بە عەشق بۆ وەرزش، ڕێزگرتن لە کوالیتی و بەرپرسیارەتی لەبەرامبەر کۆمەڵگە، هەموو ڕۆژێک لە گەشەکردندایە. کۆمپانیای ئەسپۆر بە براندە متمانەپێکراوە جیهانییەکان، ئەزموونی نیو سەدە چالاکی و ئامانجێکی یەکگرتوو (خزمەت بە وەرزش و وەرزشوانانی وڵات) درێژە بە ڕێگەکەی خۆی دەدات؛ بە متمانە، پسپۆڕی و دڵێک بۆ جووڵە.