کەرستەکانی لەشجوانی

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

دروستکردنی جەستەیەکی ڕێک و بەهێز تەنها بە ناو تۆمارکردن لە هۆڵی لەشجوانی ڕوو نادات؛ بەڵکوو پێویستی بە بەردەوامبوون و ئیرادە و کۆمەڵێک ئامراز و کەرستە هەیە کە ڕێڕەوی ڕاهێنانەکانت بۆ خۆش دەکەن. کۆمەڵێک ئامراز و کەرستە وەکوو:

  • باندی بەرگەگریی پیلاتس
  • ماتی وەرزشی (ماتەی یۆگا)
  • دەستکێش و پشتێنی لەشجوانی
  • شەیکەر و بتڵی ئاو
  • جانتای هۆڵی وەرزشی فراوان
  • جل و بەرگی تەسک و ژێرکراسی

کە یارمەتیت دەدەن بە شێوەیەکی پیشەیی ڕاهێنان بکەیت، جا لە ماڵەوە بێت یان لە هۆڵی وەرزش. کۆمەڵەی ئەسپۆر کۆمەڵەیەکی تەواوی پێداویستییەکانی فیتنەس و لەشجوانی کۆکردۆتەوە بەو کوالێتییەی کە چاوەڕێی دەکەیت.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

لە جیهانی لەشجوانیدا کەرستەکانت "هاوەڵی تیمی"تن. دەستکێشێکی نەگونجاو دەتوانێت لە کاتی بەرزکردنەوەی قورسیدا تەرکیزت تێک بدات، هەروەها ماتێکی کوالیتینزم دەبێت بە هۆی ئازاری جومگەکان. کەرستە ستانداردەکان ڕێگەت پێ دەدەن لەبری ئەوەی لە خەمی بڵقکردنی دەستت یان خلیسکانی پێیەکانت بیت، بە تەواوی سەرنجت لەسەر گرژبوونی ماسوولکەکان و جێبەجێکردنی دروستی جوڵە بێت . لێرەدا ئێمە ئەم کەرستانە شرۆڤە دەکەین  کە کوالیتی ڕاهێنانەکەت لە "جووڵە"یەکی سادە بۆ "کۆبوونەوەی ڕاهێنانی کاریگەر" بەرز دەکەنەوە:

  • ئیکسسواراتەکانی پاراستن (دەستکێش و باندی مەچەک و پشتێن):

    لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشی قورس و ئامێرە کانزاییەکان، پاراستنی جومگەکان و پێست زۆر گرنگە. دەستکێشی لەشجوانی بە لەپی بەهێزکراوە ڕێگری دەکات لە پەرتوو بەستنی دەست و وا دەکات دەستەکان بە ئاسانی بنووسن بە مێڵەکانەوە. هەروەها پشتێنە ستانداردەکان مەترسی برینداربوونی بڕبڕەی پشت کەم دەکەنەوە بە پشتگیریکردنی بەشی خوارەوەی پشت لە جوڵەکانی وەکو سکات و دێد لیفتدا، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات بە متمانەیەکی زیاترەوە قورساییەکان بەرز بکەیتەوە.
  • ئامرازی ڕاهێنانی ماڵەوە (باندی وەرزشی و مات)

    دەرفەتی چوونە هۆڵی وەرزش هەمیشە لەبەردەستدا نییە. باندەکانی بەرگری، بە دروستکردنی گرژی گۆڕاو، باشترین بەدیلن بۆ دامبڵ لە ڕاهێنانەکانی ماڵەوە یان گەرمکردنەوەی تایبەتمەند. شانبەشانی ئەوان، ماتێکی ستاندارد بە ئەستووری گونجاو و تایبەتمەندی دژە خلیسکان، شوێنێکی پاکوخاوێنی و نەرم بۆ ئەنجامدانی جوڵەی سک و لایەنی و یۆگا دابین دەکات، ڕێگری دەکات لە برینداربوونی بڕبڕەی پشت لەسەر ڕووە ڕەقەکان.
  • بوتڵی ئاوی وەرزشی:

    تێرئاو مانەوە و خۆراکی دوای ڕاهێنان بەشێکە لە خودی ڕاهێنانەکە. بوتڵە پڕۆفیشناڵەکان شوێنی جیاکراوەیان هەیە بۆ پاودەری پرۆتین و حەب و لە لاستیکێک دروست کراون کە دوورن لە ماددە زیانبەخشەکان. گرنگترین تایبەتمەندییان بریتییە لە هەبوونی واشێر و دەرکەی دژە دزەکردن بۆ ئەوەی بتوانیت تەواوکەرستەکانت تێکەڵ بکەیت و بیخۆیت بەبێ ئەوەی نیگەران بیت لە پیسکردنی جانتای هۆڵی وەرزشەکەت.
  • جلوبەرگی لەشجوانی:

    جلوبەرگی لەشجوانی پێویستە هەوڵەکەتان دەر بخات و لە هەمان کاتدا ئاسوودەییتان بۆ دەستەبەر بکات. بەکارهێنانی قوماشی سترێچ و قایم لە بۆدی و لێگەکاندا، دەبێت بە هۆی ئەوەی جووڵەی ماسوولکەکان سنووردارەوە نەبێت. هەروەها تایبەتمەندیی هەڵمژینی عارەق و وشکبوونەوەی خێرا لەم جلانەدا، ڕێگری دەکات لە سارد بوونەوەی جەستە لە کاتی پشوودانی نێوان سێتەکاندا. 

وتەی کۆتایی

ڕێگای لەشجوانی، ڕێگایەکی دوور و درێژە کە وردەکارییەکان تێیدا جیاوازیی گەورە دروست دەکەن. بەکارهێنانی ئامراز و کەرستەی کوالیتیبەرز پاڵتان پێوە دەنێت بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک باشتر لە دوێنێ ڕاهێنان بکەن و خەمی ڕزینی کەرستەکان یان برینداربوونتان نەبێت. براندی ئەسپۆر هەوڵی داوە بە پێشکەشکردنی بەرهەمی قایم و جوان، هاوەڵێکی جێیمتمانە بێت بۆ ساتە دژوار بەڵام شیرینەکانی ڕاهێنانتان. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ئەسپۆر logo

دەربارەی بزنسەکە

ئەسپۆر

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: تورکیا، تورکیا، ئەستەنبوڵ، قەزای ئێسێنیورت، گەڕەکی نامیک کەمال، شەقامی ئۆکتای ڕەفعەت، ژمارە: ١٣، کۆدی زیپ ٣٤٥١٣
  • لقی سەرەکی: تورکیا، ئەستەنبوڵ، قەزای فاتح، سیرکێچی، گەڕەکی هۆبیار، شەقامی حەکیم چیکمازی، کۆدی زیپ ٣٤١١٢
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ؛ هەنگاوی قایم وبەردەوام لە ساڵی ١٩٦٦ەوە

کۆمپانیای ئەسپۆر لە ساڵی ١٩٩٦  بە بەرهەمهێنانی کەرستە و ئامێری ورزشی دەستی بە کار کرد؛ واتە ئەو کاتانەی وا وەرزش لە تورکیادا هێشتا چەمکێکی تازە بوو. ئێمە بە بڕوامەند بوون بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ پیشەسازیی وەرزش، یەکەم هەنگاوەکانمان لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگی تایبەت هەڵگرتووە و بە درێژایی دەیان ساڵ، ئەزموون و تەکنەلۆژیامان لە تەنیشت یەکەوە دا نا تاوەکوو ئەمڕۆ یەکێک لە جێی‌متمانەترین مەجمووعەکانی وەرزشیی وڵات بین. بە ئەزموونی پتر لە پەنجا ساڵ و نزیکەی ٣٠٠ بریکاری چالاک لە سەرانسەری تورکیا و هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ قوتابخانەکان و دامەزراوە حکومییەکان و یانە پڕۆفیشناڵەکان، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی کۆمەڵێک ئامێری  و جلوبەرگی وەرزشی تەواو بۆ هەموو بەشەکان دابین بکات.

ڕێڕەوی گەشەکردنمان

  • ١٩٩٦: بە بەرهەمهێنانی ئامێری وەرزشی و دامەزراندنی براندی سپۆڕ دەستی بە کارەکانی کردووە.
  • بەرفراوانکردنی بەرهەمهێنان بۆ براندە جیهانییەکانی وەکوو Diadora، Kinetix، Pony، Kappa، Puma و Uhlsport.
  • ١٩٩٧: چوونە ناو بازاڕی جوملەفرۆشیی کەرستەی وەرزشی لە تورکیا. 
  • ٢٠٠٥: وەرگرتنی نوێنەرایەتی فەرمیی دابەشکردنی براندی Uhisport لە تورکیا؛ چوونە ناو بواری وەرزشە تیمییەکان بە شێوەیەکی جددی بەتایبەت فووتبۆڵ و دەستکێشی گوڵپارێز.
  • ٢٠٠٦: ناساندنی براندی ناوخۆیی Tryon و دەسپێکردی ئاوردەکردن و بەرهەمهێنانی ئامێری وەرزشی ـــ لە تۆپی فووتبۆڵ و تۆپی باسکە تا ئامێرەکانی لەشجوانی، مەلە، تێنس و پینگ پۆنگ. 
  • ٢٠٠٧: دەسپێکردنی یەکەم فرۆشگای تاکەکەسی بە براندی Adidas و فراوانبوونی خێرای تۆڕی فرۆشتن لە ئەستەنبوڵ.
  • ٢٠٠٩: وەرگرتنی نوێنەرایەتی فەرمی بۆ کۆمپانیای Kempa  کە براندی ژمارە یەکy تۆپی دەستی جیهانە.
  • ٢٠١٥ تا ٢٠١٧:  بەرفراوانکردنی فرۆشگاکانی لە ناوەندە بازرگانییە سەرەکییەکان و وەرگرتنی مۆڵەتی جیهانی بۆ پێڵاو و کەرستەی لاوەکی Uhlsport.
  • ٢٠١٨: دابینکەری فەرمی جلوبەرگی هەڵبژاردەکانی تۆپی دەستی نیشتمانی تورکیا بە مارکەی Kempa. 

ئەم ڕێگایە تا ئەمڕۆش بە گەشەکردنی بەردەوام درێژەی هەبووە، ئێستا ئەسپۆر وەک دابینکەری فەرمی بۆ فیدراسیۆنەکان و یانە پیشەگەرەکان و دەیان دامەزراوەی وەرزشی بەناوبانگ ناسراوە.

ژێرخان و توانای بەرهەمهێنان

بە تیمێک کە پێکهاتووە لە ١٨٠ هێزی پسپۆڕ و لە پتر لە ٨٠٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی بەرهەمهێنان و ٦٥٠٠ مەتری چوارگۆشە شوێنی ناوەوە و ١٥٠٠ مەتری چوارگۆشە ڕووبەری کراوە، کۆمپانیای ئەسپۆر توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئامێرە وەرزشییەکان ستانداردە جیهانییەکان  بەدی بهێنێت. سەنتەری سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سیرکێچی لە ئەستەنبوڵ و بە 10 فرۆشگای وردەفرۆشیی چالاک و فرۆشگایەکی ئۆنلاین، ڕووماڵێکی گشتگیری لە بازاڕی وەرزشی تورکیادا کردووە.

وتەی کۆتایی

ئەو شتەی لە ساڵی ١٩٦٦ەوە دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ بووە بە پیشەسازییەکی داینامتک و بەرفراوان؛ پیشەسازییەک کە بە عەشق بۆ وەرزش، ڕێزگرتن لە کوالیتی و بەرپرسیارەتی لەبەرامبەر کۆمەڵگە، هەموو ڕۆژێک لە گەشەکردندایە. کۆمپانیای ئەسپۆر بە براندە متمانەپێکراوە جیهانییەکان، ئەزموونی نیو سەدە چالاکی و ئامانجێکی یەکگرتوو (خزمەت بە وەرزش و وەرزشوانانی وڵات) درێژە بە ڕێگەکەی خۆی دەدات؛ بە متمانە، پسپۆڕی و دڵێک بۆ جووڵە.