تراکتۆرەکانی زنجیرەی 6000ی توموسان، ٣ سلندەریان هەیە بە توانای ٥٥ بۆ ٦٥ ئەسپ کە بۆ کارە قورسەکانی کیڵگە دیزاین کراون. ئەم زنجیرەیە بە بزوێنەری ئیکۆنۆمی، ڕاکێشانی گونجاو و تێچووی کەمتر، بژاردەیەکی گونجاوە بۆ ئەو وەرزێرانەی بە دوای تراکتۆرێکی بەهێز، کەم مەسرەف و جێیمتمانەدا دەگەڕێن بۆ کاری ڕۆژانە و هەڵگرتن و گواستنەوە لە کێڵگەکەیاندا.
تراکتۆرەکانی زنجیرەی 6000ی کۆمپانیای توموسان بۆ ئەو وەرزێرانەی دروست کراون وا هەموو ڕۆژێک لە کێڵگەکەیاندا کاری ڕاستەقینە دەکەن. ئەم زنجیرەیە بە بەکارهێنانی بزوێنەری ٣ سلندەر بە هێزی ٥٥ بۆ ٦٥ ئەسپ، هاوسەنگییەکی زیرەک لە نێوان هێز، بەکارهێنانی سووتەمەنی و تێچووی پاراستن دروست دەکات بۆ ئەوەی هەم لە کێڵان و ئامادەکردنی زەمین و هەم لە کار لەگەڵ ئامرازەکانی کێڵگە و هەم لە گواستنەوەی ناو کێڵگە، هاوڕێیەکی جێیمتمانەتان بێت.
بۆ دیزاینی ئەم تراکتۆرە گرنگی بە سادەیی کار و بەرگەگریی بەرز دراوە. گیربۆکس و سیستەمی گواستنەوەی هێز بە شێوازێک هەڵبژێردراوە کە تراکتۆرەکە لە سووڕی ماتۆڕی جیاوازدا، زبری پێویست بۆ کارە قورسەکانی کێڵگە دابین بکات، بێ ئەوەی پاڵەپەستۆیەکی ئیزافە بخاتە سەر بزوێنەرەکە. ئەمە واتا لە کارە درێژخایەنەکانی وەکوو:
دەتوانن لەسەر کارایی سەقامگیر و یەکپارچەی تراکتۆر حیساب بکەن.
یەکێک لە سوودە گرنگەکانی ئەم زنجیرەیە، ئێکۆنۆمی بوون لە بەکارهێنانی سووتەمەنی و تێچووی چاککردنەوەی سووڕییە. ماتۆڕی ٣ سلندەر، بە شێوەیەکی ئاسایی مەسرەفی سووتەمەنی کۆنترۆڵکراوترێکی هەیە لەچاو مۆدێلە پڕ سلندەرەکانی تر، ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێشتا هێزی پێویست بۆ کارکردن لەگەڵ ئامرازە باوەکانی کێڵگەتان بۆ دەستەبەر دەکات. ئەم تایبەتمەندییە بەتایبەت بۆ ئەو وەرزێرانەی ڕۆژانە کاتێکی زۆر بە تراکتۆر کار دەکەن، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تێچووی کارەکانی.
کابینە و شوێنی دانیشتنی سایەقەکەش جۆرێک دیزاین کراوە بە ئامانجی ئاسوودەیی لە کارە درێژخایەنەکاندا دیزاین کراوە. دەستڕاگەیشتن بە لیڤەرەکان و سوکانەکە زۆر ئاسانە و بە باشی پێشەوە و دەوری تراکتۆرەکە دەبینرێت بۆ ئەوەی لە کاتی کارکردندا کۆنتڕۆڵێکی باشترتان هەبێت لەسەر زەمینەکە. ئەم تێکەڵەی ئاسوودەیی و کۆنتڕۆڵە، وا دەکات لێخوڕینی تراکتۆر لە هەلومەرجی دژواری کێڵگەش ماندووکەر و پووکێنەر نەبێت.
وتەی کۆتایی
بە گشتی تراکتۆرەکانی زنجیرەی 6000ی کۆمپانیای توموسان گونجاوە بۆ ئەو وەرزێرانەی بە دوای تراکتۆرێکی ٣ سلندەری ٥٥ بۆ ٦٥ ئەسپدان، تراکتۆرێک کە هەم لە رووی هێزەوە توانای کاری هەیە و هەم لە ڕووی بەکارهێنانی سووتەمەنی و تێچووی پاراستن بژاردەیەکی لۆژیک و ئێکۆنۆمییە بۆ کێڵگەکەتان. ئەگەر دەتوانەوێت هاوڕێیەکی جێیمتمانەتان هەبێت بۆ ساڵانێکی زۆر کارکردن لەسەر مەزراکەتان، ئوە زنجیرەی 6000 دەتوانێت یەکێک لە سەرەکیترین بژاردەکان بێت.

توموسان
توموسان لە ساڵی ١٩٧٥ بە بەرهەمهێنانی بزوێنەری گاز (دیزڵ) دەستی بە چالاکییەکانی خۆی کرد و بەرەبەرە بوو بە یەکێک لە براندە گرنگ و ناسراوەکانی تورکیا لە بوای تراکتۆر، ماتۆڕ و ئامێرە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان. ئەم کۆمپانیایە کە ئەمڕۆکە بەرهەمەکانی لە زۆربەی وڵاتاندا بە کار دەهێنرێن، ڕێڕەوی گەشەکردنی خۆی بە پشتبەستن بە کوالیتی، داهێنان و پەرپێدانی ژێرخانەکانی بەرهەمهێنان تێپەڕاندووە و هێشتاش هەر خەریکی بەرفراوانکردنی پانتایی چالاکییەکانیەتی.
کارگەی سەرەکیی توموسان دەکەوێتە شاری قوونیاوە و لە سەر زەمینێک بە فراوانی ١.٦ ملیۆن مەتری چوارگۆشە بینا کراوە کە نزیکەی ٩٣ هەزار مەتری چوار گۆشەی کراوەتە ساڵۆنەکانی بەرهەهێنان. ئەم کۆمەڵەیە بە هێڵی پێشکەوتوو تەیار کراوە و لە سێ شفتی کارکردندا، توانای بەرهەمهێنانی ساڵانە ٧٥ هەزار بزوێنەری گاز و ٤٥ هەزار تراکتۆری هەیە. هەر ئەم توانا بەرزە توموسانی کردووەتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی پیشەسازیی تراکتۆر و بزوێنەری ناوچەکە. سەبەتەی بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە زۆر بەفراوانە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بدەین بە ئەم بەرهەمانەی خوارەوە:
لە هەموو ئەم بەرهەمانەدا گرنگیی سەرەکی دراوەتە مانەوە، کارایی گونجاو و کەمکردنەوەی تێچووەکانی پاراستن، هەر ئەم بابەتەش وای کردووە زۆربەی وەرزێران و پیشەسازان، توموسان بە هەڵبژاردەیەکی متمانەپێکراو بزانن.
لە تەنیشت پەرەپێدانی هێڵەکانی بەرهەمهێناندا، توموسان بەشێوەیەکی بەرچاو وەبەرهێنانی کردووە لەسەر توێژینەوە و پەرەپێداندا. زۆربەی مودیلە نوێیەکان سەرەتا لە ژینگەیەکی ئەندازیاری و هاوشێوەکراوی دیجیتاڵیدا دروست دەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت و پاش تەواوکردنی دیزاینی بەرهەمەکە، دەچێتە قۆناغی بەرهەمهێنانی قەبارەی زۆر. هەر ئەم پرۆسەیە دەبێت بە هۆی بەرز بوونەوەی خێرایی پەرەپێدانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، لە پیشەسازیی بەرگریشدا ئامدەییەکی چالاکی هەیە. یەکێک لە نموونە گرنگەکانی ئەم چالاکییە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی تاکتیکیە «PUSAT» کە بە پشتبەستن بە توانای ئەندازیاریی ناوخۆیی دیزاین کراوە و نیشان دەدات کە کۆمپانیاکە تەنیا بەرهەمهێنەری ئامێرە کشتوکاڵییەکان نییە بەڵکوو توانای پەرەپێدانی پلاتفۆڕمە پێشکەوتووەکانیشی هەیە.
نووسینگەی بازاڕکردنی توموسان لە شاری ئەستەمبوڵدایە و لەگەڵ تۆڕێکی بەرفراوانی بریکاران خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن، بە بەردەوامی پشتگیریی کڕیارانی دەکات لە سەرانسەری وڵاتدا. ئەم ساختارە وای کردووە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی توموسان، هەم لە کاتی کڕیندا و هەم لە قۆناغی بەکارهێنانی بەرهەمەکاندا، بێ وەستان پێداویستییە تەکنیکی و خزمەتگوزارییەکانیان وەربگرن. چاوەڕوانیی کارگەی توموسان ئەوەیە کە ببێت بە یەکێک لە ناوە جیهانییەکان لە بواری پێشەسازیی تراکتۆر و بزوێنەری گاز (دیزڵ)؛ براندێک لە سەر بنەمای کوالیتی، داهێنان، ڕێزلێنان لە ژینگە و سەرمایەی مرۆیی دەبزوێت و هەوڵ دەدات بە پەرەپێذانی تەکنەلۆژیا و بەرزکردنەوەی توانای کێبڕکێکردن، ڕۆڵێکی بەرچاوتری هەبێت لە بازارە نێودەوڵەتییەکاندا.