توموسان
لۆگۆ توموسان

توموسان

زانیاری پەیوەندی

ناونیشان
نووسینگەی سەرەکی
تورکیا، ئەستەنبوڵ، ناوچەی زەیتینبورنو ، تۆپکاپی، گەڕەکی ماڵتێپە، شەقامی لۆندرە ئەسفالتی، ژمارە: 28/1، پۆست کۆد34010
کارگە
تورکیا، قوونیە، ناوچەی سێلچوقلو ، گەڕەکی بویوکایاچیک، شەقامی ئەکسارەی چەڤرە یۆلو، ژمارە: 7/1
ژمارە تەلەفۆنەکان
بەڕێوەبەر
موزەفەر ئالبرایک

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

Casting tractor parts in an industrial furnace with molten metal and specialized equipment
دوو تراکتۆری سوور TÜMOSAN لە ناو زەویەکی کشتوکاڵ، لەگەڵ جوتیارێک کە سەیری دوور دەکات، بە شعاڕی "بۆ ئەوانەی قازانجی ئەم زەویە دەزانن".
Original TÜMOSAN Crassus products including engine oil, transmission oil, and specialized sprays alongside engine and gearbox parts
TÜMOSAN 8005 tractor plowing farmland in a green mountainous area
TÜMOSAN tractor working between tree rows
TÜMOSAN diesel engine production and assembly line with advanced equipment and parts in preparation
High-power and low-wear TÜMOSAN forklift with high capability
Officials and managers visiting the TÜMOSAN booth at an industrial exhibition
TÜMOSAN tactical armored vehicle with digital camouflage design
Presence of directors and officials in front of the TÜMOSAN booth at the industrial exhibition
Exterior view of the TÜMOSAN headquarters building
TÜMOSAN central warehouse with tractors ready for delivery in the open factory yard

دەربارەی ئێمە

ناساندنی توموسان

توموسان لە ساڵی ١٩٧٥ بە بەرهەمهێنانی بزوێنەری گاز (دیزڵ) دەستی بە چالاکییەکانی خۆی کرد و بەرەبەرە بوو بە یەکێک لە براندە گرنگ و ناسراوەکانی تورکیا لە بوای تراکتۆر، ماتۆڕ و ئامێرە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان. ئەم کۆمپانیایە کە ئەمڕۆکە بەرهەمەکانی لە زۆربەی وڵاتاندا بە کار دەهێنرێن، ڕێڕەوی گەشەکردنی خۆی بە پشتبەستن بە کوالیتی، داهێنان و پەرپێدانی ژێرخانەکانی بەرهەمهێنان تێپەڕاندووە و هێشتاش هەر خەریکی بەرفراوانکردنی پانتایی چالاکییەکانیەتی. 

مێژوو، توانای بەرهەمهێنان و بەرفراوانیی چالاکییەکان

کارگەی سەرەکیی توموسان دەکەوێتە شاری قوونیاوە و لە سەر زەمینێک بە فراوانی  ١.٦ ملیۆن مەتری چوارگۆشە بینا کراوە کە نزیکەی ٩٣ هەزار مەتری چوار گۆشەی کراوەتە ساڵۆنەکانی بەرهەهێنان. ئەم کۆمەڵەیە بە هێڵی پێشکەوتوو تەیار کراوە و لە سێ شفتی کارکردندا، توانای بەرهەمهێنانی ساڵانە ٧٥ هەزار بزوێنەری گاز و ٤٥ هەزار تراکتۆری هەیە. هەر ئەم توانا بەرزە توموسانی کردووەتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی پیشەسازیی تراکتۆر و بزوێنەری ناوچەکە. سەبەتەی بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە زۆر بەفراوانە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بدەین بە ئەم بەرهەمانەی خوارەوە: 

  • گراکتۆری کشوکاڵی 
  • تراکتۆری باخی 
  • بزوێنەری پێشەسازی
  • بزوێنەری دەریایی
  •  بزوێنەری ژەنەراتۆر
  •  لیفتراکی گاز 
  • لیفتراکی کارەبایی 

لە هەموو ئەم بەرهەمانەدا گرنگیی سەرەکی دراوەتە مانەوە، کارایی گونجاو و کەمکردنەوەی تێچووەکانی پاراستن، هەر ئەم بابەتەش  وای کردووە زۆربەی وەرزێران و پیشەسازان، توموسان بە هەڵبژاردەیەکی متمانەپێکراو بزانن. 

لە تەنیشت پەرەپێدانی هێڵەکانی بەرهەمهێناندا، توموسان بەشێوەیەکی بەرچاو وەبەرهێنانی کردووە لەسەر توێژینەوە و پەرەپێداندا. زۆربەی مودیلە نوێیەکان سەرەتا لە ژینگەیەکی ئەندازیاری و هاوشێوەکراوی دیجیتاڵیدا دروست دەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت و پاش تەواوکردنی دیزاینی بەرهەمەکە، دەچێتە قۆناغی بەرهەمهێنانی قەبارەی زۆر. هەر ئەم پرۆسەیە دەبێت بە هۆی بەرز بوونەوەی خێرایی پەرەپێدانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، لە پیشەسازیی بەرگریشدا ئامدەییەکی چالاکی هەیە. یەکێک لە نموونە گرنگەکانی ئەم چالاکییە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی تاکتیکیە «PUSAT» کە بە پشتبەستن بە توانای ئەندازیاریی ناوخۆیی دیزاین کراوە و نیشان دەدات کە کۆمپانیاکە تەنیا بەرهەمهێنەری ئامێرە کشتوکاڵییەکان نییە بەڵکوو توانای پەرەپێدانی پلاتفۆڕمە پێشکەوتووەکانیشی هەیە. 

تۆڕی پشتگری و دیدی داهاتوو سەنتەر

نووسینگەی بازاڕکردنی توموسان لە شاری ئەستەمبوڵدایە و لەگەڵ تۆڕێکی بەرفراوانی بریکاران خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن، بە بەردەوامی پشتگیریی کڕیارانی دەکات لە سەرانسەری وڵاتدا. ئەم ساختارە وای کردووە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی توموسان، هەم لە کاتی کڕیندا و هەم لە قۆناغی بەکارهێنانی بەرهەمەکاندا، بێ وەستان پێداویستییە تەکنیکی و خزمەتگوزارییەکانیان وەربگرن. چاوەڕوانیی کارگەی توموسان ئەوەیە کە ببێت بە یەکێک لە ناوە جیهانییەکان لە بواری پێشەسازیی تراکتۆر و بزوێنەری گاز (دیزڵ)؛ براندێک لە سەر بنەمای کوالیتی، داهێنان، ڕێزلێنان لە ژینگە و سەرمایەی مرۆیی دەبزوێت و هەوڵ دەدات بە پەرەپێذانی تەکنەلۆژیا و بەرزکردنەوەی توانای کێبڕکێکردن، ڕۆڵێکی بەرچاوتری هەبێت لە بازارە نێودەوڵەتییەکاندا. 

خزمەتگوزارییەکان

بینینی زیاتر
خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن

خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن

توموسان بە دابینکردنی پشتگیریی گونجاو بۆ هەموو بەرهەمەکانی، هەوڵ دەدات کڕیارانی لەکاتی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی بە متمانە و ئارامییەکی زۆرترەوە کار بکات. ئەم ڕێبازە وای کردووە پەیوەندیی نێوان کۆمپانیا و کڕیاران لەسەرووی فرۆشێكی ئاساییەوە بێت و م...

بینینی وردەکاری
مارکێتینگ (بەبازاڕکردن)

مارکێتینگ (بەبازاڕکردن)

توموسان بە گرنگیدان بە پێشکەشکردنی چارەسەر و ڕێکاری جێی متمانە لە کەرتی تراکتوردا، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی چالاکییەکانی بەبازاڕکردن و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ، سوودمەندبوونی کڕیارانی خۆی باشتر بکات. ئاراستەکردنی ئەم چالاکییانە لە ناوەندی ئەستەنب...

بینینی وردەکاری
بەرهەمهێنان

بەرهەمهێنان

توموسان بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی ڕێکوپێک و کارامە، هەموو ساڵێک نزیکەی 75000 بزوێنەری گاز و 45000 تراکتۆر 

بینینی وردەکاری

هاوبەشە بازرگانییەکان

تیمی ئێمە

حەلیم تۆسۆن

بەڕێوەبەری گشتی / جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکار

کورتولوش ئۆگون

ئەندامی دەستەی کارگێڕی

بوڵەنت بۆلات

ئەندامی دەستەی کارگێڕی

ئەھمەد ئالەبایراک

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەران

نوری ئالەبایراک

جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەران

مظافر ئالەبایراک

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەران

مەسوت محمد ئەکبۇلوت

ئەندامی دەستەی کارگێڕی

ئەیگون كاراكاش

ئەندامی سەربەخۆی دەستەی بەڕێوەبەران

پروف. د. ئیسماعیل یۆکسەک

ئەندامی سەربەخۆی دەستەی بەڕێوەبەران
شوێن

شوێن