ڤیژواڵ ئارت یەکێکە لە کۆمەڵە چالاک و بەناوبانگەکانی بواری چاپ و پاکەتکردنی عێراق کە لە ژێر چاودێریی وەزارەتخانەی پیشەسازی و کانزاکان کار دەکات و خزمەتگوزاریی چاپ و پاکەتکردنی خۆی پێشکەشی دامودەزگا حکوومییەکان و کۆمپانیا ئەهلییەکان و براندە جیاوازەکان دەکات. ئێمە بە پشتبەستن بە زانستی تەکنیکی و ئامێری پێشکەوتوو و هێزی مرۆیی شارەزا، هەوڵ دەدەین کۆمەڵێک چارەسەر پێشکەش بکەین کە جگە لە کوالیتیی بەرز، پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی بازاڕی ئەمڕۆ دابین بکات. پابەندبوون بە کوالیتی، وردبینی لە جێبەجێکردن و پەرەپێدانی بەردەوامی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنان، ئەو بەها گرینگانەن کە ڕێڕەوی چالاکییەکانی ئێمەیان پێک هێناوە.
ئێمە لە ڤیژواڵ ئارت، چاپ و پاکەتکردن بە چالاکییەکی لە سەرووی پرۆسەیەکی بەرهەمهێنانەوە دەزانین. چاوەڕوانیمان پەرەپێدانی کۆمەڵێک چارەسەرە کە یارمەتی بزنسەکان دەدات بەرهەمەکانی خۆیان بە کوالیتییەکی بەرزتر، ناسنامەیەکی جیاواز و ئامادەبوونێکی پیشەییتر بخەنە بازاڕەوە. ئێمە بە سەرمایەگوزاریی بەردەوام لە تەکنەلۆژیای مۆدێرن، باشترکردنی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی ستانداردەکانی کوالیتی، هەوڵمان داوە ببین بە یەکێک لە جێیمتمانەترین کۆمەڵەکانی چاپ و پاکەتکردن لە عێراق و ناوچەکە.
ناوبانگی ڤیژواڵ ئارت بەرهەمی ساڵانێکی زۆر ئەزموون و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و پابەندبوون بە ستانداردە پیشەییەکانە لە پیشەسازیی چاپ و پاکەتکردندا. گرنگترین سوودەکانی ئێمە بریتین لە:
چاپی ئێمە! دەسپێکی درەوشانەوەی براندەکەتانە.
خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی ئێمە یارمەتی بزنسەکان دەدات روانگەیەکی ڕوونتریان هەبێت بەرانبەر بە ڕێڕەوی بەرهەمێنانیان. ئەنجامی ئەم ڕاوێژاکارییە، بڕیاردانی باشتر و کۆنتڕۆڵی زۆرترە کە دەبێتە هۆی ئارامی لە جێبەجێکردنی پرۆژکاندا.&nb...
ژێرخانەکانی بەرهەمهێنانمان توانای جێبەجێکردنی داواکارییە گەورە و هەمەچەشنەکان مسۆگەر دەکات بێ ئەوەی سازش لە سەر کوالیتیی بەرهەمەکە بکات. ئەم توانا بەرزە یارمەتیی بزنسەکان دەدات تاوەکوو بە خەیاڵێکی ئاسوودەوە پێداویستیی...
کۆگاکانی ئێمە کەشێکی سەلامەت و کۆنتڕۆڵکراو بۆ هەڵگرتنی بەرهەمەکان دابین دەکەن. ئەم خزمەتگوزارییە یارمەتیی بزنسەکان دەدات بە خەیاڵێکی ئاسوودەوە کوالیتی و سەلامەتی بەرهەمەکانیان بپارێزن.
خزمەتگوزاریی پاکەتکردنی ئێمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەرهەمەکان بۆ هەڵگرتن، گواستنەوە و خستنە بازاڕەوە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و سەلامەت ئامادە ببن. ئەم قۆناغە کۆتاییە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی کوالیتی و سیمای بەرهەمەکە. جۆرەکانی پاکەتکردن...
کۆنتڕۆڵی کوالیتی ورد لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێناندا ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی هەڵەکانی دیزاین و جێبەجێکاری بگاتە نزمترین ئاستی خۆی. ئەم چاودێریکردنە بەردەوامە وا دەکات دەرەنجامی کۆتایی بە وردبینییەکی بەرز و بێ کەموکۆڕی ئامادە ب...