براندی کالە لە ساڵی ١٩٨٨ەوە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالیتیی سەبەتەی خۆراکی خێزانی ئێرانی دەستی بە کار کرد. ئەم کۆمەڵەیە کە ئێستا بە یەکێک لە بەناوبانگترین ناوەکان لە پیشەسازیی خۆراکی وڵات هەژمار دەکرێت، بە درێژایی پتر لە سێ دەیە چالاکی توانیویەتی بە پشتبەستن بە داهێنان و کوالیتی و پەرەپێدانی بەردەوام، پێگەیەکی سەرووتر لە بەرهەمهێنەرێکی شیرەمەنی بە دەست بهێنێت و ببێت بە یەکێک لە براندە کاریگەرەکانی پیشەسازیی خۆراک لە ئێران و لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا.
ڕێرەوی گەشەندنی کالە لە کۆمەڵەیەکی بەرهەمهێنانی بچووکەوە دەستی پێ کرد و ئەمڕۆکە بووە بە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی بەرهەمی خۆراکی و بەرهەمی شیرەمەنی لە وڵاتدا. ئەم کۆمەڵەیە لە ئێستادا بە ڕاکێشانی ڕۆژانە ٢٥٠٠ تەن شیر و بەرهەمهێنانی پتر لە ٢٦٥٠ تەن بەرهەم لە ڕۆژدا، ڕۆڵێکی گرنگ لە پیشەسازیی خۆراکی ئێراندا دەگێڕیت.
ئەگەرچی زۆربەی بەکارهێنەران کالە بە بەرهەمە شیرەمەنییەکانیەوە دەناسن، بەڵام سەبەتەی بەرهەمەکانی ئەم براندە زۆر بەرفراوانترە لەم کەرتە. جۆرەکانی ماست، پەنیر، کرێم و دۆ لە تەنیشت بەرهەمە گۆشتییەکان و سۆس و دسێر و خواردنی ئامادە و خواردنەوەکان و بەرهەمە پرۆتینییەکان بەشێکن لە بەرهەمەکانی ئەم کۆمەڵەیە.
هەروەها لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای کالە توانیویەتی پێداویستییەکانی گروپە بەکاربەرە جیاوازەکان بە شێوازی ژیان و پێداویستییە جیاوازەکانەوە دابین بکات بە پەرەپێدانی براندە تایبەتمەندەکانی، لەنێویاندا کالە پرۆ، بەرهەمی پرۆتینی تایبەت بۆ وەرزشوانان.
یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی سەرکەوتنی کالە، وەبەرهێنانی بەردەوامە لە بواری توێژینەوە و پەرەپێداندا. ئەم کۆمەڵەیە بە درێژایی ساڵانی کارکردنی خۆی چەندین جار بەرهەمی نوێی بە بازاڕ ناساندووە و ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پەرەپێدانی کولتووری بەکارهێنانی بەرهەمی تایبەتمەند لە ئێراندا.
ئەمڕۆکە کالە وەکوو یەکێک لە براندە سەرەکییەکانی هۆڵدینگی سۆلیکۆ لە زۆربەی بازارەکانی جیهاندا ئامادەیە. ئەم کۆمەڵەیە لە ماوەی سالانی رابردوودا نازناوی هەناردەکاری نموونەی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی وڵاتی وەرگرتووە و بەرهەمەکانی خۆی بۆ ولاتانی جۆراوجۆر هەناردە دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی یۆرۆمۆنیتۆر، ڕیزبەندی 48مین لەنێوان براندە گەورەکانی پیشەسازی خۆراک لە جیهاندا، ڕەنگدانەوەی پێگەی کالەیە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و سەرکەوتنی براندەکە لە پەرەپێدانی هەناردەکردنی شیرەمەنی و بەرهەمە خۆراکییەکان.
کالە بە سوود وەرگرتن لە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و تەکنەلۆژیای مۆدێرنی بەرهەمهێنان و تۆڕی بەرفراوانی دابەشکردن، بەردەوام هەوڵی داوە بەرهەمی کوالیتیبەرز، هەمەجۆر و گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی بەکارهێنەران پێشکەش بکات. هەر ئەم ڕێبازەش وای کردووە ئەم براندە پاش دەیان ساڵ کارکردن، هێشتاش هەروەکوو یەکێک لە بەناوبانگترین و جێیمتمانەترین ناوەکان لە پیشەسازیی خۆراکی ئیراندا بمێنێتەوە.