پاکەتکردنی کەرستە پاککەرەوەکان

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

پاکێجە قایم و مۆدێرنەکانی فابیاب بۆ بەرهەمەکانی پاکوخاوێنی و پاککەرەوەکان دیزاین دەکرێن تاوەکوو بە تێکەڵکردنی قایمی، جوانی و سەلامەتی، کەرستەکان لە شێ و زەربە و پیسبوون بپارێزن و ببن بە هەڵبژاردەیەکی ژیرانە بۆ براندە چالاکەکانی بواری بەرهەمهێنانی کەرستەی پاکوخاوێنی و بەرهەمە پاککەرەوە ماڵی و پیشەسازییەکان کە بە دوای دیمەنێکی پیشەیی و درێژخایەندا دەگەڕێن.  

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

پاکێجەکانی کەرستە پاککەرەوەکانی کۆمەڵەی فابیاب بە کەڵکوەرگرتن لە پەڕەی قایم لە بەرامبەر دزەکردنی شێ بەرهەم دەهێنرێن و ڕێگری دەکەن لە دزەکردن یان تێکچوونی ناوەڕۆکی ناوەوە. ئەم ستراکچەرە سووک بەڵام قایمە، دڵنیایی ئەوە دەدات کە بەرهەمەکانی پاکوخاوێنی و پاککردنەوە لە قۆناغەکانی گواستنەوە و کۆگاکردندا ساغ و سەلامت دمێنن. 

دیزاینی پسپۆڕانەی بەرگی دەرەوە بە چاپی کوالیتی‌بەرز و گرافیکی تایبەت دیزاین دەکرێت بۆ ئەوەی هەم زانیارییەکانی بەرهەمەکە بە ڕوونی پێشکەش بکرێت و هەم دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و پڕۆفیشناڵ بۆ براندەکە دروست بکات. توانانی بەرهەمهێنان لەسەر داوای کڕیار لە ڕووی ڕەنگ، دیزاین و قەبارەدا بوونی هەیە بۆ ئەوەی هەر یەک لە براندەکان بتوانن هەماهەنگ لەگەڵ ناسنامەی بینروای خۆیان، ڕواڵەتی پاکێجەکە ڕێک بخات. ئەم جۆرە پاکەتکردنانە بۆ: 

  • پاودەری جلشۆر
  • سپیکەرەوە
  • پاککەرەوەی جام
  • کلێنسی تەڕ
  • کەرستەی پاککردنەوەی فرە مەبەست

دیزای کراوە کە لە بەرامبەر شێ و زەربەدا بەرگەگرە و وای کردووە گونجاو بێت بۆ گواستنەوەی درێژخایەن. 

 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
فابیاب logo

دەربارەی بزنسەکە

فابیاب

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: عێراق، هەولێر، تاوەری بازەرگانیی ئیمپایر T3، نهۆمی ١١، نووسینگەی ٧
  • ناونیشانی کارگە: عێراق، هەولێر، جادەی مەخموور
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئێمە کێین؟ 

فایبیاب کۆمپانیایەکی سەربەخۆ و پێشەنگە لە بواری خزمەتگوزاریی پیشەسازی، تەکنیکی و ڕاوێژکاریدا کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە سەر زەوییەک بە ڕووبەری ٣٥٠٠ مەتری چوارگۆشە دەستی بە کار کردووە و هەر لە دەسپێکەوە، لە بازاڕی کاغەز و پاکەتکردنی عێراقدا پێگەیەکی تایبەتی بەدەست هێناوە. ئێمە بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە، لە بەرهەمهێنانی سندووقی مەقەبایی شەپۆلدار و مەقەبای چاپی ئۆفسێت، کوالیتی و وردبینیی تەکنیکیمان لە ئاستێکی بەرزدا پاراستووە بۆ ئەوەی پێداویستییە جۆراوجۆرەکان لە بواری گواستنەوە، پاراستن و پاکەتکردنی بەرهەمەکان دابین بکەین. 

ئێمە تەرکیزمان لەسەر داهێنان و کوالیتییە

لە فایبیابدا داهێنان بەتەنیا دروشمێک نییە؛ بەڵکوو ئەنجامی چالاکی و ماندووبوونەکانی ئێمەیە. گرووپەکەمان بۆ گەیشتن بە باشترین بەرهەم و باشترین کوالیتی، هەمیشە هەوڵی گەشەپێدانی ئەم چالاکییانەی خوارەوە داوە: 

  • باشترکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان
  • گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای چاپی ئۆفسێت
  • گەشەپێدانی شارەزاییەکانی بڕینی قاڵب
  • پڕۆسەی لەزگەلێدان
  • کەڵکوەرگرتنی باشتر لە ڕیشاڵی مەقەبایی نایاب

تیمی پسپۆڕمان بەردەوام کار لەسەر دابینکردنی دیزاینی داهێنەرانە و کارا دەکات بۆ پاکەتکردنی بەرهەمەکانتان، بەجۆرێک کە هەر پاکەتێک ڕەنگدانەوەی کوالێتی براندەکەتان بێت.

ڕێکارەکانی پاکەتکردن

مەقەبای شەپۆلاوی وەک توخمێکی سەرەکی لە زنجیرەی دابینکردندا، ڕۆڵێکی گرنگ  لە پاراستن و گواستنەوەی کاڵاکاندا دەگێڕێت. ئێمە لە کارگەی فابیابدا، بۆ هەموو پیشەسازییەک ، لە کشتوکاڵەوە بگرە تا بەرهەمی پیشەسازی و بەکارهێنان، چارەسەری پاکەتکردنی سەقامگیر و سەلامەت و هەرزان دابین دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە کە بەرهەمەکانتان هەر لە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە تا گەیشتن بە دەستی کڕیار، لە باشترین دۆخدا بمێنێتەوە. ئێمە پابەندین بەوەی کە بە زانستی تەکنیکیی قووڵ، ئەزموونی بەرفراوانی بەرهەمهێنان و تێگەیشتنی ورد لە پێداویستییەکانی بازار، بەردەوام لە تەنیشت کڕیارەکانمانەوە و بین وا بکەین پڕۆسەی بەرهەمهێنانیان خێرا و ورد و هەرزان بێت. 

ئێمە لە فابیابدا هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی چەندین جۆری سندوقی و زەرفی مەقەبایی کە لە کرافت و فلوت و تێستلاینەر دروستکراون، پاکەتکردنێکی قایم و کارا و جوان بۆ بەرهەمە خۆراکی و پیشەسازی و مەسرەفییەکان پێشکەش بکەین. ئامانجمان دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیارانە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات و پێشکەشکردنی ڕێکاری باش بۆ پاراستنی بەرهەم لە هەموو قۆناغەکانی گواستنەوە و هەڵگرتن و فرۆش بە باشترین شێوە. 

بۆچی فابیاب؟

ستافەکەمان لە فابیابدا، ئامانجیەتی ببێت بە براندێکی پێشەنگ لە بواری بەرهەمهێنانی پاکەتی شەپۆلاوی و چاپی ئۆفسێتی کوالیتی‌بەرز. ئێمە کۆمەڵێک پاکەت بەرهەم دەهێنین کە تێکەڵەیەک لە قایمی و جوانی و هەستی متمانە بۆ کڕیارانمان دروست بکەن؛ ئەوەی ئێمە لە هەمووان جیا دەکاتەوە بریتییە لە: 

  • ئەزموون و شارەزایی تەکنیکیی باڵا: پشتوانەی ساڵانێکی زۆر چالاکی پیشەسازی لە بواری پاکەتکردن و چاپ.
  • گرنگیدان بە کوالیتی و کارایی: گەرنتی کردنی وردبینیی بەرهەمهێنان لە هەموو قۆناغەکانی دیزاین و بەرهەمهێنان. 
  • ڕێکاری تایبەت بۆ هەر پێداویستییەک: لە پاکەتکردنی مادە خۆراکییەکانەوە بگرە تا بەرهەم پیشەسازییەکان. 
  • ستافی پابەند و پیشەیی: لەگەڵتانین لە هەموو قۆناغەکاندا لە بیرۆکەوە تا جێبەجێکردن.

ئەنجام: لە کۆمەڵەی فابیابدا، ئێمە لە بڕوایەداین کە پاکەتکردن تەنیا پۆششێک نییە؛ بەڵکوو بەشێکی گرنگە لە ناسنامەی براندەکەتان. هەر بۆیە، بە تێکەڵکردنی داهێنان، پسپۆڕی و ستانداردە جیهانییەکان، کۆمەڵێک بەرهەم دەئافرێنین کە نەک تەنیا کەلوپەلەکانتان دەپارێزن، بەڵکوو بە باشترین شێوە لە بازاڕە جیهانییەکاندا دەیانناسێنن.